متن شعر
گوڵه گەزیزه قژ زەردی لاپاڵ
نەرم ڕادەژێ باوانم بە دەم بای شەماڵ
له دەس ئەم ژینە، دەردە دڵیەتی
فرمێسکی ئاڵی، باوانم له سەر چڵیەتی
چقڵی ئاسنین،بسکی رنیوە
بەر له پشکووتن، باوانم خونچەی وەریوە
ئەڵێ لەو ساوە موژدەم دا بەهار
له زاغا ڕواوە باوانم سیمێکی خاردار
ئەو لقەی له نێو سیما رواوە
به بۆنی باڕووت باوانم سیس و ژاکاوە
ئەو لقەی ئەم دیو لەو دەریای نزار
جوانی ئەبەخشێ باوانم به بەژنی بەهار
له قەدی شاخا گوڕەی قەڵبەز دێ
قاسپه قاسی کەو باوانم له ناو رەوەز دێ
له گەڵ گزینگی بەری بەیانی
تێکڕا ئەپژێنێ باوانم جیلوەی جوانی
رنووری دوندی کێو چۆڕ چۆڕ ئەسرینی
ئەڕژێنێ و ئەگری باوانم بۆ دوایی ژینی
بولبولی عاشق بەستەی دڵداری
بۆ گوڵی ئەڵێ باوانم دیاری بەهاری
از همین هنرمند
سایر آهنگهای نجمه الدین غلامی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»