متن شعر
من چیام خۆڕاگرم سەرکەش فرۆ نیم نابەزم
گێژ و لوولی تووڕەبوونم دێم بە گژ هەورا ئەچم
ترسهنۆک نیم وام لە بێشەی گۆڕەپانا کەڵ ئەژیم
دار بەڕووم بێن بۆ بڕینم خۆم بە گژ تەورا ئەچم
من سروودم بەستەکانم وا لەمەرگی قازی یا
لاوکی سورم لەبەردەم مردنی پێشوازی یا
تاوە چەخماخەم بەجوامێری لە چاوی سەنگەرا
دێم لەناو گڕکانی هەڵچووی نۆبەرە و گیانبازییا
من ڕوبارم ڕەوتی لافاوی هەژانم بێ سنور
دێم بەرەو سەرکێشی دەریا ڕای دەماڵم هێڵی سور
لەمپەرو گێژاوی دەریا سەختە، بڕیارە دەڕۆم
چونکە بۆ ئامانجی گشت بانگم دەکا دەنگی لە دوور
من شەبەنگم چارەنووسم وا لەپاڵ ئاسۆی گەشا
نێڵە نێڵی ئەو ڕەوایەم وا لەناخی پێست ڕەشا
ئاگری کوورەی دەرونی تۆ ڵە سێنی ئەو گەلەم
وا لە کوردستانی گەورەی ماف خوراو و بەشبەشا
از همین هنرمند
سایر آهنگهای نجمه الدین غلامی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»