کوردیفای

متن شعر

خونچەی دەمت بکەرەوە بولبولی زاری من

له دەوری شەمی باڵاکەت بروانەی خارم من

تۆ گوڵی باغی ئەشقی ئاشقانی

تۆ شەوقی زیندگانی له دڵانی

نازدار و نازدار یاری وەفادار

دڵداری منی تۆ نازداری منی تۆ

مەلی هانام فریوە بۆ چاوەکانی تۆ

نەیزانی جوتێ قەفەسن له سایەی برد

تۆ دڵی پڕله زامی دڵدارانی

تۆ خەڵوەتی ڕۆژانی جێژوانی

نازدار و نازدار یاری وەفادار

دڵداری منی تۆ نازداری منی تۆ

لەو کاته وەگیروو بووم کەوتمه داوی تۆ

دڵم دیلی خەیاڵته نەیکەی ڕەنجەرۆ

تۆ هەسارەی گەلاوێژی بەیانی

تۆ چرای کۆڕی شەوی ئاشقانی

نازدار و نازدار یاری وەفادار

دڵداری منی تۆ نازداری منی تۆ

پەیمان وابوو تۆ بیته لام بیتە میوانم

بیتە هەوێنی هەست و سۆزی گۆرانییەکانم

تۆ خۆرپەی لێدانی دڵی زارمی

تۆ شکۆفەی نەوگوڵی بەهارمی

نازدار و نازدار یاری وەفادار

دڵداری منی تۆ نازداری منی تۆ

از همین هنرمند

سایر آهنگ‌های نجمه الدین غلامی

آهنگ‌های مشابه

بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت

از همین سبک

آهنگ‌های بیشتر در «فولکلور»

آهنگی انتخاب نشده
0:00 / 0:00