متن شعر
شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەشەو
خەڵک نووست و له چاوی من کەسەر دیسان رەواندی خەو
سکووتێکی به سام سەرتاسەری ئەم دێیه دادەگرێ
دەڵێ هەر زیندەوارێکی هەیه لەو دێیەدا دەمرێ
له هیچ لا خشپەیک نایه چرای ماڵێکی ناییسێ
به ئەسپایی له ماڵ دێمە دەرێ دەخوشێم وکوو نیسێ
تەک و تەنیا به ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەردێ
به دڵتەنگ و کز و خەمناکی رادەکێشم له سەر بەردێ
کوڵم هەڵدەستێ ئەو جاره له بەر دەردم دەناڵێنم
هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم
شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەو جەرگ و بریانە
از همین هنرمند
سایر آهنگهای نجمه الدین غلامی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»