کوردیفای

متن شعر

شێتەگیان شێتانە شێتم من لە دەوری ماڵەکەت

من مەلێکم وا بەسەر خۆی هاتە بەندی داوەکەت

شێتەگیان سەد شێت ئەناسم وێڵی ئەم دەوروو بەرەن

سەد هەزاری تر دەبا بێ گشت بەقوربان چاوەکەت

شێتە گیان وەک شەمع ئەسووتم تا شەهیدت بم شەفەق

تۆیش بە رەحمەو من کفن کەی جا بە لۆ لۆی شاڵەکەت

شێتە گیان شێخێ لە سەنعان باسی شێتی خۆی دەکرد

من وتم شێتی مەحاڵە تا نەبینێ چاوەکەت

شێتە گیان هەر ساتێ بێژی خۆم بە قوربانیت دەکەم

خۆم کەمە ساقەت بە قوربان وەک نچیری ڕاوەکەت

شێتە گیان مەجنوون و فەرهاد قەد بە شێتی من نەبوون

چۆن نیانچەشتوو وەکوو من تامی لێوە ئاڵەکەت

از همین هنرمند

سایر آهنگ‌های نجمه الدین غلامی

آهنگ‌های مشابه

بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت

از همین سبک

آهنگ‌های بیشتر در «فولکلور»

آهنگی انتخاب نشده
0:00 / 0:00