متن شعر
لەو دوورەوە ڕا
بە شنەشن و
خەندەی وشەوە
شیعرێکی چاوڕەش، بە ڕێگاوە بوو، بێتەوە لامان
دەستێکی گزنگ، دەستێکی تاژان
پرچی سەمەل و باڵا قەڵبەزه پەنجە گەزیزه، ئەستێرکی سەریش
پڕپڕ لە خەون و
پڕ پڕ لە بۆنی
ئێوارەی" بۆکان".
لەو دوورەوە ڕا
کۆترە شینکەیەک
بە گمەی تەڕی بەیانیانەوە
بە ڕێگاوە بوو، بێتەوە لامان.
ئەو باڵی پەڕەی گوڵ هێرۆی سپی و
ئەم باڵی زەردی ئاوارەبوون و
حەزی، نارنجی و
خۆزگەی، خاڵ خاڵ و
شەقژنی، سەوز و
بە ئاسمانەوە
دەنووکی ئەدا
لە شووشەی هەوری ڕەنگ وەنەوشەیی
سەر دەریاچەی " وان"
لەو دوورەوە ڕا
بە خۆی و جانتای پڕ لە جریوە و
پڕ لە دواڕۆژ و
پڕ لە ئەوینی" جەمیلە"ی دایک و
"ئەسرین"ی خۆشک و
پڕ لە پەپوولەی "ئیلخانی زادە" و
پڕ لە سۆراخی ناو تەمتووتوانی
سنە و سابڵاغ و
پڕیش لە شەوبۆی وەریوی ئەوێ،
از همین هنرمند
سایر آهنگهای نجمه الدین غلامی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»