متن شعر
له نێو کیژانا ته‌نیا هه‌ڵاڵه
دڵی خه‌مینه و له سووچی ماڵه
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانه که‌م ساتی هه‌ڵپه‌ڕه
ئاخر دیاری ئامان یاری بی وه‌فای
ده‌سته‌ی چنووره ئامانه ماوه‌ته‌وه لای
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانه که‌م ساتی هه‌ڵپه‌ڕه
هه‌ڵاڵه ده‌ڕوا بۆ خه‌یاڵی دوور
ئه‌ڕوانێ جار جار بۆ چه‌پکێ چنوور
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانه که‌م ساتی هه‌ڵپه‌ڕه
دڵم گوڵێ بوو ئامان بۆچیت هه‌ڵوه‌راند
بۆچی ئاوێنه‌ی ئامان ئه‌وینت شکاند
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانه که‌م ساتی هه‌ڵپه‌ڕه
جار جارێ فرمێسک له چاوی سوورا
ئه‌بارێنه سه‌ر ئامان چه‌پکه‌ی چنوورا
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانه که‌م ساتی هه‌ڵپه‌ڕه
تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و ئامان من کیژی نه‌دار
به غه‌یری وه‌فا ئامان چی هه‌یه هه‌ژار
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانه که‌م ساتی هه‌ڵپه‌ڕه
سوێندم به سۆزی دڵه‌ی ئه‌سیرم
تا ساتێ ماوم هه‌ر وای له بیرم
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانه که‌م ساتی هه‌ڵپه‌ڕه
از همین هنرمند
سایر آهنگ‌های نجمه ا‌لدین غلامی
آهنگ‌های مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگ‌های بیش‌تر در «فولکلور»