کوردیفای

متن شعر

ئازیز چپە و ماچی

هەمیشەمان له سێبەران

شەوەژوانی تێڕوانینی

به جووتەمان له ئەستێران

شەوەژوانی تێڕوانینی

به جووتەمان له ئەستێران

گوزەشت ئازیز ئێوارەی ناو

ساڵ و وەرزی یەکتر بینین

ڕێژنە نیگا و ئومیدی زۆر

خەون و تاسەی یەکتر بینین ئاخ

خەون و تاسەی یەکتر بینین

تازه ڕۆیی له دەسمان چوو

بۆن شەمامەی بێسانی لەش

شوورای جوانی له مەمکی گوڵ

شەنگە ڕۆژی بەهاری گەش

تازە ڕۆیی ڕەشەبای ماچ

جێژوانی پڕ له گوڵمان

خوێنی گەرمی خۆشەویستی و

قڕیوەی ناو ماڵی دڵمان ئاخ

قڕیوەی ناو ماڵی دڵمان

گوزەشت گوڵم ئەو ئومیدەی

کە من دەمویست هاوشانم بێ

چەشنی جوانی له ناو دێڕا

ئەو میوانی دیوانم بێ

چەشنی جوانی له ناو دێڕا

از همین هنرمند

سایر آهنگ‌های نجمه الدین غلامی

آهنگ‌های مشابه

بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت

از همین سبک

آهنگ‌های بیشتر در «فولکلور»

آهنگی انتخاب نشده
0:00 / 0:00