متن شعر
من دەمەوێ داژگەی ژیان
پڕ لە نـەوای عاشقانە بـــێ
هەست و سۆزی مرۆڤەکان
لەناخی دڵیــانــەوە بــێ...
من دەمەوێ گۆرانیەکان
تابلۆ و شیعر و ڕۆمانەکان
هەمووی بۆعیشق و جوانی بێ
نەک بۆ خەم و تاڵی ژیان
ئارەزوومە بە کۆتابێ
گشت نەبوونی و هەژارییەک
ئاشنایەتی ئاو بەینەوە
بە کانیاوی، کوێرە دێیەک
ئارەزوومە لە جێی زوڵم و
بەڵای جەنگ و ماڵوێرانی
بدا لە دەرگای گشت شارێ
دەستی سەوزی ئاوەدانی
لە هەر شوێنێ خەمێک هەبێ
دەبێ خەمی لێ بخۆین ئیتر
بــالە پێناو حەزی خۆمان
بەرنەبینە گیانی یەکتر
ببین بەمۆم...بیـن بەچرا
لە ڕێگەی تاریکی ژیان
خەم و ناسۆر لەدڵ دەرکەین
شادی بڕوێ لەجێی گریان
از همین هنرمند
سایر آهنگهای نجمه الدین غلامی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»