متن شعر
شەو کە دادێ من بە یادی
تۆوە شەمعێ هەڵ دەکەم
غەیری یادی تۆ دەلاقەی
تۆ له هەرچی دادەخەم
شەو له گەڵ ڕۆحی
پەرێشانم ڕەفێقم تا سەحەر
تا له گەڵ پرچی پەرێشانت
بپێوم پێچ و خەم
خوێن دەڕێژێ غەم دەبێژێ
ئەم دڵەی لێواری من
خوێن دەڕێژێ غەم دەبێژێ
ئەم دڵەی لێواری من
شاهیدان بۆ باغی ژاکاوو
هەڵاڵەی دەم به خوێن
چاوی پڕ ئەسرینی چەم
داوێنی کێوی سەر به تەم
بۆ نەمامی له خوێن
گۆزاوی کوێستانم ئەمین
با به سۆزی دڵ بگریم
هەر وەکوو گریانی شەم
شەمع سووتا بولبول و
پەرونە نووستن وەی له من
شەمع سووتا بولبول و
پەروانه نووستن وەی له من
کۆرپەکەم بێدار و من هەر
لایه لایهی بۆ دەکەم
از همین هنرمند
سایر آهنگهای نجمه الدین غلامی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»