متن شعر
ئەی مەلی وردیلەی دەنگ خۆش
بۆم بڵێ ئاوازێک به جۆش
ئاوازێک بێ هی خوێن ڕشتن
نەغمەی ئازادی و سەرکەوتن
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مــــردن بژیم
بەستەی گەرم وەکوو هەتاو
هی هەڵپەڕکێ کۆڕی خوێناو
بەستەی گیان و دڵ هی دەروون
شیعری ئەوانەی ســــەرکەوتوون
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مــــردن بژیم
وەک چنگی کارد خوێناوی بێ
وەک خوێنی دڵ جۆشی تیابێ
باســـــــی ڕۆژانی جاران بێ
هی تاریــــــکایی زیندان بێ
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیــــم
دایه گیان مەگری وەک جاران
ئیتر نامبــــــــــەنەوە زیندان
دڵنـیا به دوژمنــــــــەکەم
من زنجیری له پێ ئەکەم
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مـــردن بژیم
از همین هنرمند
سایر آهنگهای نجمه الدین غلامی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»