متن شعر
گوڵی سه‌ربه‌ستی گه‌لێک شیرین‌تر له خونچه‌ی به‌هار
ناسک جوانتر له شه‌بۆی به‌هار
گه‌شته‌ر له دیده‌ی وه‌نه‌وشه‌ی نزار
گوڵێکه ناوی گولێ سه‌ربه‌ستی
مه‌رده ئه‌و گه‌له‌ی بگاته ده‌ستی
گوڵی سه‌ربه‌ستی ئه‌ی هێزی گیانم
رۆشن که‌ره‌وه‌ی رێگه‌ی ژیانم
تۆم نه‌بێ من خۆم به هیچ نازانم
تۆم نه‌بێ هه‌رگیز نا حه‌سێمه‌وه
بێ بۆنی خۆشت نا بوژێمه‌وه
بۆچی ره‌نگی تۆ وه‌ک گوڵی سووره
ئه‌و هۆزه‌ی که تۆی تیا بێ جه‌سووره
عاله‌م به بۆنه‌ت زۆر پشت ئه‌ستووره
دیاره ته‌لیسمی به‌رزیی ژیانی
گه‌لێک کێش ئه‌که‌ی بۆ کامه‌رانی
به‌ڵام نرخی تۆ یه‌گجار گرانه
کڕیارت کوشته‌و جێگه‌ی زیندانه
خوێنی خۆم بۆ تۆ زۆر لا هه‌رزانه
سه‌رم به‌خت ئه‌که‌م تۆی پێ ئه‌سێنم
که تۆم ده‌ست که‌وێ سه‌ربه‌ست ئه‌نوێنم
یاران ببینن ئه‌م که‌ژو ده‌شته
ئه‌و لاله زاره‌ی که وه‌ک به‌هه‌شته
حه‌یفه وڵاتمان که جێگه‌ی گه‌شته
ئه‌و گوڵه غونچه‌ی تیا نه کاته‌وه
کوردیش گره‌وی تیا نه باته‌وه
از همین هنرمند
سایر آهنگ‌های طاهر توفیق
آهنگ‌های مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگ‌های بیش‌تر در «فولکلور»