متن شعر
ئیش که رووی ئێستێ له هه‌ورازه سه‌ره‌و لێژی نه که‌ی
بیری دووریشی ده‌وێ هه‌ر به دۆعاو نوێژی نه که‌ی
گێره شێوێنێ که کای کۆنی به بادا له کنت
چاکه هه‌ر لێی خوڕی سه‌یری ده‌م‌و کاوێژی نه که‌ی
حه‌یفه چاوێ که جه‌فا کۆڵه ووژی تێده شکان
تۆ به کلچوو کی وه‌فا عه‌ینی گه‌لاوێژی نه که‌ی
سه‌ره تای ئیش هه‌موو یه‌ک بوونه ئه‌ویش نابێ هه‌تا
هه‌ڕبرینێ که له‌دڵدا هه‌یه ساڕێژی نه که‌ی
قه‌ومی بێ سه‌ر نی‌یه ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو عاله‌مدا
ده‌ته‌وێ تاجی سه‌ری بی به هه‌وا کێژی نه که‌ی
شا وه‌کو شاێیکی شه‌تره‌نجه له عاله‌م ئه‌مڕۆ
گه‌وره قانوونه قسه‌ی کورت ئه‌وه‌یه درێژی نه که‌ی
از همین هنرمند
سایر آهنگ‌های طاهر توفیق
آهنگ‌های مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگ‌های بیش‌تر در «فولکلور»