متن شعر
له باغان ئاهو ناڵین دێ ده‌ڵێن شای نێو گوڵان رۆیی
له مه‌یخانان سه‌دای شین دێ ده‌ڵێن پیری موغان رۆیی
دەڵێی دەورەی قەمەر سەیری فەلەک میزانی گۆڕاوە
کەوا گوڵ زەرد بوو سونبول تێک چوو ڕەنگی ئەرغەوان ڕۆیی
سه‌حه‌ر مه‌ستانه هات بولبول به شادی بۆ ته‌وافی گۆڵ
که دی باغ بێ گۆڵه دا‌غ بوو به سه‌د ئاهو فوغان رۆیی
بە ناڵەی دڵ شیفام نایێ دەرێغ بۆ مەرهەمی جەرگم
لە زەنگـی کاروان چ بکـەم دەلیلــی کـاروان ڕۆیی
به ناڵه‌ی بولبول و قومری وه‌فایی بۆیه هه‌ر ده‌گری
گوڵێکی سه‌روی باڵام بوو به تاراجی خه‌زان رۆیی
چارۆگێ و چارۆگێ ده‌با بێ خودانی چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ ده‌بابێ شلکه گرێ له ده‌سرۆکێ
یارم ده‌ڕواو دێتن دڵ ده‌باو ده‌چێتن
سوخمه‌ی گه‌لێ سووره له مه‌مکۆڵه‌ی دێتن
چارۆگێ و چارۆگێ ده‌با بێ خودانی چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ ده‌بابێ شلکه گرێ له ده‌سرۆکێ
به نازی چاوه‌که‌ی بازی بازیی هه‌تا ده‌مرم
ده‌ترسم هه‌ر به بازی بمکوژێ ئه‌و یاری مندالم
یارم ده‌ڕواو دێتن دڵ ده‌باو ده‌چێتن
سوخمه‌ی گه‌لێ سووره له مه‌مکۆڵه‌ی دێتن
چارۆگێ و چارۆگێ ده‌با بێ خودانی چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ ده‌بابێ شلکه گرێ له ده‌سرۆکێ
از همین هنرمند
سایر آهنگ‌های طاهر توفیق
آهنگ‌های مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگ‌های بیش‌تر در «فولکلور»