کوردیفای

متن شعر

به مه‌حبووبه گچه‌لانه که‌ی خۆم ده‌ڵێم

که‌ڵه شیلانه که‌ی باریکه ئازیزم

مه‌مکی ئه‌و بابان وێرانه‌ی له‌بۆ من بمێنێ

به‌وێ سێوێ لاسوورکه‌وه‌تانی له باخچه‌ی هیران‌و

نازه‌نینی تازه فه‌ریکه

کیژ ده‌ڵێ هه‌تیمه لاوه ئه‌گه‌ر رۆژه کی ئه‌من ئه‌تۆ

نه‌بینم به نوێژی نیورۆیێ

لێم ده که‌یه شه‌وی ده‌یجورو تاریکه

پۆشینی ره‌ش گوڵنکه‌ی پیوه

به‌سمان چاوان لێ ببنرێوه

ئاورت به‌رداومێ به پێوه

ژیکه‌ڵی ماچت به چه‌ندی

داره خڕ که‌ڵه‌ی به‌ر ماڵان هه‌تا عه‌یامه کی زۆر

له‌بۆ من هه‌ر داربێ

ئه‌من ده‌چمه‌وه سه‌ر بانه کی بڵند هه‌تاکوو چاوی

مه‌حبووبه گچکه‌ڵانه که‌ی خۆم لێ دیار بێ

وه‌ی زاڵم غه‌مێ من

کوڕ ده‌ڵێ یا ڕه‌بی خودایه هه‌ر که‌سێ

ده‌بته باعیسی دوو دڵان خێر له ماڵ و مه‌نزڵی

خۆی نه‌بینی له ئاخری ساڵێ ره‌نج به خسار بێ

سه‌ر سۆنه‌ی گه‌ردن مراوی

بیستوومه دایکت لێی داوی

بشکێ ده‌ست کوێر بێ چاوی

ژیکه‌ڵێ به‌خۆم عه‌ملاندی

پار ئه‌وان مه‌جاڵان غوڵام بووم ره‌زا لیللای خودای

ئه‌مساڵه که بمگرنه‌وه‌ به کۆیله

ده‌ستی من دامێنی ئه‌وان وه‌ستاو وه‌ستا کاران

له شاره‌که‌ی کۆیه له بۆ له‌یلایه که‌ی من

بدورنه‌وه جۆته سۆله

از همین هنرمند

سایر آهنگ‌های طاهر توفیق

آهنگ‌های مشابه

بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت

از همین سبک

آهنگ‌های بیشتر در «فولکلور»

آهنگی انتخاب نشده
0:00 / 0:00