متن شعر
زۆلفت به قه‌دتدا که په‌رێشان و بڵاوه
ئه‌مڕۆ له منی شێفته ئاڵۆز‌و به‌داوه
بۆچی نه گریم سه‌د که‌ڕه‌تم دڵ ده‌شکینی
مه‌ی بۆ نه‌ڕژێ شوشه له سه‌د جێگه شکاوه
عومرێکی درێژم به خه‌ێاڵی سه‌ری زوڵفت
سووتاوو په‌رێشانم و سه‌ودایه‌کی خاوه
هه‌ر جۆگه‌و جۆبارێ که‌وا سوور‌و سوێربێ
جێ جۆششی گریانی منه خوێن نه‌ڕژاوه
هه‌رچه‌نده که رووتم به‌خودا مایلی رووتم
بێ به‌رگی‌یه عیلله‌ت که هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه
مانی نیه‌تی قووه‌تی ته‌سویری برۆی تۆ
ئه‌م قه‌وسه به ده‌ستی موته‌نه‌ففیس نه‌کشاوه
از همین هنرمند
سایر آهنگ‌های طاهر توفیق
آهنگ‌های مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگ‌های بیش‌تر در «فولکلور»