کوردیفای

متن شعر

ئەرێ هەرچەن دەکەم خەیاڵان قەت ئەو دڵەی من ناسرەوێ
جا گڕووی گرتووە وەک منداڵ هەر دەڵێ یارم دەوێ
ڕۆژێ سەد جارم لێدەن لە کوێ بی من دێمە وێ
ئای بە هەرمێ بە هەرمێ جا دەچم هەرمێت بۆ دێنم
لە تاران و تەورێزان کراسی کرێمت بۆ دێنم
بە خوایش یا بە زۆری دێم لە بابت دەستێنم
ئەرێ جا بە هەر جۆر خۆت بنوێنی مەجبوورم دێمە سڵاوت
کوشتەی تیغی برۆتم جا شەهیدی هەردوو چاوت
ئای بە هەرمێ بە هەرمێ جا بە هەرمێ گوڵاوی
نەمرم دەتهێنم ئەوساڵ کەللەم نەدروون دە جاوی
ئەرێ وەی نەخۆشم دەردەدارم دەردەکەم زۆر گرانە
جا ڕەبی بەدکار ڕوو سیا بن بۆ خاتری ئەو قورئانە
سابڵاغم با دەمفرۆشت بۆ گوڵ و گوارە و لەرزانە
ئای بە هەرمێ بە هەرمێ ئای بە هەرمێ کڕووزی
جێژوانم لەگەڵ ساز کرد کەوتە بن دارە بووزی
ئەرێ وەی لە سابڵاغێ دەرکەوتم جا دەڕۆم دەچمە لاجانێ
مزڵێکم نەغەدەیە یەکم پۆستی جەلدیانێ
لێرەڕات بە قوربان بێ تا دەگاتە مەیدانێ
ئاورێک لە جەرگم بەر بوو بۆ باڵای نەشمیلانێ
ئای بە هەرمێ بە هەرمێ جا دەچم هەرمێت بۆ دێنم
لە تاران و تەورێزان کراسی کرێمت بۆ دێنم
بە خوایش یا بە زۆری دێم لە بابت دەستێنم

از همین هنرمند

سایر آهنگ‌های محمد ماملی

آهنگ‌های مشابه

بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت

از همین سبک

آهنگ‌های بیشتر در «فولکلور»

آهنگی انتخاب نشده
0:00 / 0:00