متن شعر
گەر مەیلت هەبێ ئەی هاوار نیزیک دەبێوە
بۆ عاشق هیچ نێ نازەنین ئەو دەشت و کێوە
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی جوانێ گیان، دێم هەڵت دەگرم
کەوتە سەر شانی نازەنین دەسماڵی سەرێ
خۆ من کوشتەی تۆم نازەنین لێم بێخەبەری
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم ، بێت و ڕازی بی نازەنین ، دێم هەڵت دەگرم
شمشاد و نێرگس وەنەوشەن هەر سێ
چاوی من بۆیە لەوان دەترسێ
کەی تاقەت دەگرم بە مەیلی دووری
مەگەر خوداوەند بمدا سەبووری
باڵابەرزەکەی نازەنین ون بووی لە چاوان
گەرمایی دڵم ئەی هاوار بەردی دەتاوان
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
از همین هنرمند
سایر آهنگهای محمد ماملی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»