کوردیفای
ئه ی گه رده و گیانم گه رده

ئه ی گه رده و گیانم گه رده

محمد ماملی

3:30 0 بازدید 0 دانلود

متن شعر

ئەرێ نەخۆش و پەرێشانم ئارامم نییە ساتێک
سەفەرێکم کەوتە بەر ڕێیە هات و نەهاتێ
چاوەڕێمە لە ڕێگا با کاروانم بێ و بمگاتێ
ئەی گەردە و گیانم گەردە گەردن هەڵاڵەی زەردە
دە وەرە مەرد و مەردانە دەس لەو بەدکارەی بەردە
ئەرێ خیڵی زێوکە و ماشکانی هەڵیاندا لە بارزینی
بووکێ پێی دە ڕکێفێ نا کەوتە سەر خانەی زینی
لە خودای دەکەم تەڵەبێ خێر و خۆشیێ نەبینی
ئەی گەردە و گیانم گەردە گەردن هەڵاڵەی زەردە
دە وەرە مەرد و مەردانە دەس لەو بەدکارەی بەردە
ئەرێ هەندە هەندی بەیانان دۆست و دوژمن زاهیر بوون
بە سۆزەی بای پاییزان مەمکۆڵەی کیژان خڕ بوون
هەموو عاشق بوون شاد بوون بۆ منە ماڵبەندی نەبوون
ئەی گەردە و گیانم گەردە گەردن هەڵاڵەی زەردە
دە وەرە مەرد و مەردانە دەس لەو بەدکارەی بەردە
دەتفەرموو بۆ تۆ نابم چۆنی تۆ دەڵێی وا بم
کەوتبوومە بەندیخانێ جا بە یادی تۆوە مابووم
یاڕەبی کۆستی دڵ کەوێ گەر ساتێ لێت جودا بم
ئەی گەردە و گیانم گەردە گەردن هەڵاڵەی زەردە
دە وەرە مەرد و مەردانە دەس لەو بەدکارەی بەردە

از همین هنرمند

سایر آهنگ‌های محمد ماملی

آهنگ‌های مشابه

بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت

از همین سبک

آهنگ‌های بیشتر در «فولکلور»

آهنگی انتخاب نشده
0:00 / 0:00