متن شعر
ئەرێ هەناسەی ساردم ئەی هاوار دە ماڵێو گەڕێ
ئەو شادییەت بێ من یاڕەبی لێت وە شین گەڕێ
ئەرێ ئای لە دوور گیان لە دوور
ئەرێ وای لە دوور دەنا های لە دوور
لە دووری دێیە
مەمکێکت هەنار نەشمیل گیان یەکێکت بێیە
ئەو دێم پێ خۆشە لەیلێ ماڵی تۆی لێیە
ئەرێ گەردنبەندەکەی ئەی هاوار ئەی دیدەکەم زەنگیانەی ڕەشە
هەم پیر هەم جوان نەشمیل گیان دڵیان پێ خۆش
هەرکەس بتبینێ نازەنین ساڵێک نەخۆشە
ئای لە دوور گیان لە دوور
ئەرێ وای لە دوور، ماڵ لە دوور دێیە
مەمکێکت نارنج وەی وەی وەی یەکێکت بێیە
ئەو دێیە خۆشە نەشمیل گیان باڵای تۆی لێیە
از همین هنرمند
سایر آهنگهای محمد ماملی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»