متن شعر
شەهێنی دڵڕفێنی دڵ خەمڕەوێنی ڕووگەشی جوانی
حەسوود کوێر بێ لە حاندت ئەی کچی نازداری بۆکانی
لە بیرتە زۆر نەخۆش بووم هاتی بۆ پرسینی ئەحواڵم
کوتم پێت خۆشە نەمرم با سەرت باوێمە سەر ڕانی
بزووت هێزی هیوا و هەستم کە دەستت نایە نێو دەستم
کوتم هەر تۆ لە جێت خستم کەچی وا ئێستە لوقمانی
بە ڕووخۆشیم کە بمدوێنی حەیاتی نوێم لەبۆ دێنی
بەڵام خۆت تووڕە بنوێنی مەرگ دێنی بە هاسانی
سەرم گۆیە لە مەیدانت دڵم دیلە لە زیندانت
لەش و گیانم بە قوربانت فریشتەخوو خوای جوانی
ئەویندارێکی دڵپاکم لە سوێی ئەو یارە خەمناکم
لە گەردوونیش نییە باکم بگا دەستم بە دامانی
از همین هنرمند
سایر آهنگهای حسن درزی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»