متن شعر
خۆزگه به‌وڕۆژه که له‌ومه‌نزڵه وێرانه ده‌ڕۆم
وه‌کوو مه‌ل له‌و قه‌فه‌زودانه به‌ره‌و لانه ده‌ڕۆم
گه‌رچی له‌وڕێیه ده‌زانم که غه‌ریب نابه‌ڵه‌ده
من به‌بۆنی سه‌ری ئه‌وزولفه په‌رێشانه ده‌ڕۆم
گه‌ر به‌سه‌ر وه‌ک قه‌ڵه‌مێ ڕێگه بڕۆم بۆلای ئه‌و
به‌و برینی دڵ و به‌و دیده‌یی گریانه ده‌ڕۆم
شه‌رته کردوومه ئه‌گه‌ر له‌وخه‌مه ده‌رچم ڕۆژێ
به‌شێعر خوێندنه‌وه تا ده‌ری مه‌یخانه ده‌ڕۆم
وه‌کوو با به‌و له‌شی بیمار و دڵی بێ‌تاقه‌ت
به‌هه‌وای قامه‌تی ئه‌وسه‌روی خه‌رامانه ده‌ڕۆم
ئه‌وی سووکباره خه‌می حاڵی گرانباری نییه
من به‌هۆی هیممه‌تی پیرانه مریدانه ده‌ڕۆم
خۆزگه به‌وڕۆژه که له‌ومه‌نزڵه وێرانه ده‌ڕۆم
وه‌کوو مه‌ل له‌و قه‌فه‌زودانه به‌ره‌و لانه ده‌ڕۆم
گه‌رچی له‌وڕێیه ده‌زانم که غه‌ریب نابه‌ڵه‌ده
من به‌بۆنی سه‌ری ئه‌وزولفه په‌رێشانه ده‌ڕۆم
از همین هنرمند
سایر آهنگ‌های حسن درزی
آهنگ‌های مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگ‌های بیش‌تر در «فولکلور»