متن شعر
دڵت بردوم ژیانم پاکی گۆڕا
هەڵتواسیم بە کەزییە و بەژنی شۆڕا
بەجێت هێشتووم لە نێو شین و شەپۆڕا
عەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا
کە تۆ ڕۆیشتی بۆ من هەر دەرد و خەم ما
مەلی شادیم فڕی، فرمێسکی چەم ما
کەچی هیوام لە ژێر باری ستەم ما
ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا
وەتی تۆ زیزی من کارم کراوە
لە ژێر باری خەفەت پشتم چەماوە
گلێنەی چاوەکانم ڕۆ ڕژاوە
لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا تۆ ڕا
از همین هنرمند
سایر آهنگهای حسن درزی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»