متن شعر
کاتێ که شه‌و دێ له شه‌و بێزارم
بۆ دیدارێکت دڵ پڕ ئازارم
سیمای جوانی تۆ له ژووره‌که‌مدا
وادێتو ده‌ڕوا به به‌رچاومدا
به خه‌یاڵیش بێ ساتێ بمدوێنه
گه‌ردی بێ ده‌نگیم لێ هه‌ڵوه‌رێنه
له‌گه‌ڵما هێمن وه‌ره گفتوگۆ
له دنیا باسه عه‌شقی من و تۆ
چونکه ئازیزم به تۆوه ماوم
بێ تۆ بیابانی وشک و بێ ئاوم
هه‌رکاتێ که تۆ ونه‌بی له‌لام
وه‌کو دێوانه کۆساره جێگام
هێنده په‌یوه‌ستین به گیان و به دڵ
ڕۆژێک هه‌رئه‌بێ بگه‌ین به مه‌نزڵ
کاتێ که شه‌و دێ له شه‌و بێزارم
بۆ دیدارێکت دڵ پڕ ئازارم
سیمای جوانی تۆ له ژووره‌که‌مدا
وادێتو ده‌ڕوا به به‌رچاومدا
به خه‌یاڵیش بێ ساتێ بمدوێنه
گه‌ردی بێ ده‌نگیم لێ هه‌ڵوه‌رێنه
از همین هنرمند
سایر آهنگ‌های حسن درزی
آهنگ‌های مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگ‌های بیش‌تر در «فولکلور»