کوردیفای

متن شعر

قەلبی من گەر چەشنی لالە بیتۆ نەوتی تێ بکەن

ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن

شەق شەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێبکەن

بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ

گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ

نەچمە ناو جەرگەی هەژار و شان بە شانی وەک برا

ڕۆح ولاشەم ئێش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورا

به‌و شەوی پرترس و تاریک من نەسووتێم وەک چرا

کۆمەڵی داماوی هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش

لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش

ببمە خاک و خۆڵەمێش با تا هەژارم پێ بگا

با بسووتێم بەڵکە گەنج و لاوەکانم تێ بگا

بێتە مەیدان خوێن بڕێژێ تا حەقی خۆی پێ بگا

تا بزانێ غەرقی خوێنە کێ حەقی وی خواردووە

یا لەبۆ حەق خوێن بڕێژێ دەرچێ دوژمن تا زووە

سامی قوربانی گەلت بە قەت مەژی بەو زیللەتە

هەرکەسێ بمرێ لە ڕێگای نیشتمان و میللەته

نامرێ هەرگیز دەمێنێ چونکە خاوەن غیرەتە

خۆت بە قوربانی گەلت کە فەرزە قوربانی لەبۆ

نیشتمانی حوڕ و سەربەست ئومەتێکی سەربەخۆ

هەی نار هەی نار باوانم یار هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار

گەرچی تووشی ڕەنجبەری و حەسرەت و دەردم ئەمن

نابەزم لەم چەرخە سپڵە هەر دەڵێم مەردم ئەمن

از همین هنرمند

سایر آهنگ‌های طاهر توفیق

آهنگ‌های مشابه

بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت

از همین سبک

آهنگ‌های بیشتر در «فولکلور»

آهنگی انتخاب نشده
0:00 / 0:00