کوردیفای

متن شعر

ساقیا وا بادەوە وا بادەوە

ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە

موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن

زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێ خەمن

مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان

مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان

ئەم شەرابە تاڵە بۆ ده‌رد و خەمە

لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە

ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە

لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە

بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوەنێ

بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوەنێ

بۆ کەسێکە مەی کە دەردی کارییە

بێ خەمێک بیخواتەوە زۆردارییە

ئەو کەسەی بێ که‌س نییه خانه خه‌راب

ده‌ک به ژه‌هری ماری بێ باده و شه‌راب

از همین هنرمند

سایر آهنگ‌های طاهر توفیق

آهنگ‌های مشابه

بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت

از همین سبک

آهنگ‌های بیشتر در «فولکلور»

آهنگی انتخاب نشده
0:00 / 0:00