متن شعر
ئه‌رێ عه‌مرو چاوه‌که‌م یاره زێڕی هه‌ژده عه‌یاره
جا گه‌لی دۆست و براده‌ران ته‌گبیر بکه‌ن له‌و کاره
بابی زیندانی کردوه ده‌وره‌ی سیمی خارداره
ناوێرم بچمه ژوانێ ئای پۆست و قه‌راوڵ دیاره
زاوا له بووکێ مه‌ده بۆ لێی ده‌ده‌ی له بووکێ
ده ماڵه خوت به‌رده‌ده‌ی گریان و نووکه‌نووکێ
بابی لێت عاجز ده‌بێ دایکی لێت ده‌کا تووکێ
ده‌بڵێ بێنن پێش باران ماڵ گه‌یشته بازینی
بوکێ پێی ده ڕکێفی نا که‌وته سه‌ر خوانی زینی
له خودای ده‌که‌م ته‌ڵه‌به خێر و خۆشی نه‌بینی
زاوا لە بووکێ مەدە بووکێ دانەبەزیوە
بۆ لە ماڵە خۆت دەخەی ئەو زریوە و قریوە
جووتێگ شەمامەی خەت خەت گۆی مەمکی دادڕیوە
جووتێگ گوارەی بۆ دەکڕم خالس تەڵای دەستەوشان
چەپکێکی گوڵ لەبەردا تێکەڵن لە وەنەوشان
زولفی پەخش و پەخشانە چین چین کەوتوونە سەرشان
زاوا لە بووکێ مەدە سامت وە سەر ناکەوێ
جووتێگ شەمامەی خەت خەت زۆر درەنگ وە دەس دەکەوێ
سەرگۆی مەمکۆڵەی لووسە لە کراسێ دەردەکەوێ
از همین هنرمند
سایر آهنگ‌های محمد ماملی
آهنگ‌های مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت