متن شعر
عه‌زیزم به‌یانی که گوڵ عه‌ترێ ده‌ڕێژێ
که بولبول ده‌ناڵێ که سۆفی ده‌چته نوێژێ
له کونجی قه‌فه‌سدا به سه‌د ناڵه ده‌خوێنم
هه‌ناوم نه‌ماوه له‌به‌رچی نایه شوێنم
له هیجرانی ویساڵت له ده‌وری خه‌ت و خاڵت
هه‌تا هه‌م ده‌خوێنم ده‌ناڵێنم
هه‌تا نه‌وگوڵ خۆم وه‌ده‌ست دێنم
خه‌زێمێ خه‌زێمێ گیان له‌به‌ر چی نایه شوێنم
له‌به‌ر چاوی جوانت له‌به‌ر جه‌رگی به‌خوێنم
گوڵ و لاله پشکووتن ده‌ور ده‌وری گوڵانه
گوڵی من ده‌پشکوێ به‌هاری دوو دڵانه
که بولبول ده‌ناڵێ ده‌ڵێ کوا گوڵی سوورم
هه‌ناوم نه‌ماوه ده‌مێکه له تۆ دوورم
ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره به‌هاری دوو دڵانه
که بولبول ده‌کا ڕازی دڵداری
ده‌گه‌ڵ کۆنه یای جه‌فاکاری
به‌هاره عه‌زیزم به‌هاری دوو دڵانه
که بولبول ده‌خوێنێ له‌سه‌ر په‌لکی گوڵانه
از همین هنرمند
سایر آهنگ‌های محمد ماملی
آهنگ‌های مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت