متن شعر
ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم
بەتۆ بەخشی مناڵ نەبووم
لە ئێوارەی تەنیاییدا بەت مەست نەبووم خەیاڵ نەبووم
ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم خۆ باڵندەی بێ باڵ نەبووم
یان هەناری دارهەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ بە نەرمی نامبینیەوە
من بەفر بم تۆش خۆرە تاو هەر دەبێ تۆ بتوێیتەوە
ئەگەر هاتم پەیامێک بوو لە کانی ڕۆشنتر
وەک پەروانە لەودیو بەهار بێ زمان و غەریبتر
بەڵام حەیف و هەزاران حەیف تۆ سێبەرت دڕک و غار بوو
ئەوین لای تۆ هەر درۆ بوو بیابانی پڕ لە مار بوو
بڕۆ ئیتر تازە هەرگیز ناوی دڵم نادەم بەتۆ
هەرگیز مەلی خۆشەویستیم نافرێنمە باخچەی دڵی تۆ
از همین هنرمند
سایر آهنگهای میکاییل مهابادی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»