کوردیفای

متن شعر

ئەی سەرگەردانی مانوو
لیقەوماوی بێخانەو
ئەی ماڵ و منداڵ لە کۆڵ
ئاوارەی نیشتیمان چۆڵ

ئەی برای کوردستانی
کەی مافی خۆت ئەستێنی؟
ئەی بالندەی بێ هێلان
ئەی وێلانی بەستەزمان

لەو دەشت و دۆڵ و کێوە
دوو کۆڵ ئەبەیت بە ڕێوە
کۆڵە ماڵ و منداڵیت
تەزاندووەتی بالیت

کۆڵی خەمی وێلانی
دڵت گرتووە شانی
بارت قورس و پێ پەتی
ڕێبەری ڕێی مەینەتی

از همین هنرمند

سایر آهنگ‌های میکاییل مهابادی

آهنگ‌های مشابه

بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت

از همین سبک

آهنگ‌های بیشتر در «پاپ»

آهنگی انتخاب نشده
0:00 / 0:00