متن شعر
لێوت بنێ به لێومەوە
با زمانی عیشق فێربم
دەست و پەنجەت بنێ دەستم
با زمانی ئاگر فێربم
با له نێوان لێو و پەنجەت
هەناسەیک ووچانێ بەم
به بۆنێ گوڵ کە چین چینه
له سەر سینه سەرخەوێ بەم
تۆ ترووسکەی ئەو چاوانەت
دییەم پڕکه له ڕۆشنایی
تۆفانێکم له دڵدایه
بمبه رۆخی دڵنیایی
تۆ ئەو عەترەی له سینەتا
وەک شەماڵی به گوڵاوە
تۆ ئەو جوانەی له باڵاتا
چەشنی ئاگر به شاڵاوە
وەک رێحانه له دێراوی
خۆشەویستی و ئەوینم نێ
بەو لێوانە لێوانم که
له تامی ژین له ژینم نێ
دەی گوڵەباخ تا ئێواره
له تاریکی ماڵی دووره
له کۆشم نێ بێ مانایه
چپە و ڕازت ماڵی دووره
از همین هنرمند
سایر آهنگهای نجمه الدین غلامی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «شاد کردی»