متن شعر
یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
ھەرچەند کەوتوومە دوور لە وڵاتان
تەنیا گۆڕەکەم لە ڕێ خێڵان بێ
نزیک ھەوارگەی جاف و گۆران بێ
ێڵێکی بەرزی بەقەد باڵای شەم
لە ژوور سەرم بێ، بێ زیاد و بێ کەم
تاقێکیش وێنەی تاقی بڕۆی ئەو
کە سوجدەگاھی گیانم بێ بە شەو
بنووسن بە خوێن جەرگی سەرکردووم
کە من بە تیری دەستی شەم مردووم
چۆن کە ئەم شەمە تاتاری چینە
لە دەشت بێزارە و چیانشینە
بەڵکوو ھەڵکەوێ لە ڕاگوزارێ
ڕێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ
بزانە کوشتەی دەستی خۆیەتی
لە خاکدا مەیلی ڕەنگ و بۆیەتی
جوابی پرسیاری قۆڕیشم وای
یاری مەحشەرم چاوی لەیلایە
یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
ھەرچەند کەوتوومە دوور له وڵاتان
متن ارسالی از مخاطبین عزیز
از همین هنرمند
سایر آهنگهای کریم کابان
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «فولکلور»