متن شعر
ڕۆژی لە دایک بوونی تۆ پیرۆزە گیانە
ئەمڕو بە بۆنەی تۆەوە هەموشتێک جوانە
رۆژی لە دایک بوونت پیرۆز بێ ئەی گوڵ
بەهاری بیت هەمیشە ئەی ئەزیزی دڵ
لە دایک بوونت پیرۆزە پیروزە ئەمڕو
ڕوژی خوشەویستیە لە دایک بوونی تۆ
گوڵ و گوڵ و گوڵ گوڵە، خەرمانێک گوڵە
دیاریم بۆ تۆ ئازیز سەد ماچ و دلە
خۆش بەختم بە هاتنت سەرخۆشم کە دەی
لە نێو سینە و ئامێزت بێهۆشم کە دەی
جەژنە و جەمعی جوانی گیانی من جوانە
پیروزە پیرۆزت بێ پیرۆزە گیانە
ئەزیزم ئەزیزم ڕەبی مەرگت نەبینم
تا تۆ شتێکت لێ بێ با من پێش تۆ نەمێنم
ڕۆژی لە دایک بوونی تۆ پیرۆزە گیانە
ئەمڕو بە بۆنەی تۆەوە هەموشتێک جوانە
رۆژی لە دایک بوونت پیرۆز بێ ئەی گوڵ
بەهاری بیت هەمیشە ئەی ئازیزی دڵ
وەرە بە نیەتی دڵ مۆمەکان فووکە
دانیشە بەرانبەرم جا ئارەزوو کە
پیروزە پیرۆزت بێ پیرۆزە نازدار
رۆژی لە دایک بوونت چراخانە شار
ئەزیزم ئەزیزم ژیان باش و تەمەن باش
خۆشەویستی نازەنین ساڵ و روژ و زەمەن باش
از همین هنرمند
سایر آهنگهای نوید زردی
آهنگهای مشابه
بر اساس هنرمند، سبک و محبوبیت
از همین سبک
آهنگهای بیشتر در «پاپ»